راچڵه‌كین-
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 8-4-2020 په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كێتی بڕیاریاندا ئه‌م مانگه به‌شێك له مووچه‌كانیان ببه‌خشن به‌خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان له‌ڕێی سه‌للـه خۆراكه‌وه، هاوكات په‌رله‌مانتارانی پارتیش له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێن، ئێمه‌ش "مووچەمان ده‌ده‌ینه دەزگای خێرخوازی بارزانی، بۆ ئەوەی هاوکاری هەژارانی پێبکەن".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی كه وێنه‌یه‌كی بۆ راچڵه‌كین نێردراوه، تیایدا هاتووه: لە دەستپێکی هاتنی پەتای کۆرۆنا داوامان لە سەرجەم هەڤاڵانمان کرد، کە لەناوچەکانی خۆیان هاوکاری خەڵك بن، بەبێ جیاوازی چیان پێکرا بیکەن و لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانیش خۆبەخشانە هاوکاربن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه: سبەی لەگەڵ هاتنی مووچەی پەرلەمان لە بڕیارێکی دەستەجەمعیدا فراکسیۆنی پارتی هەر 45 هەڤاڵ بڕیارماندا مووچەمان بدەینە دەزگای خێرخوازی بارزانی، بۆ ئەوەی هاوکاری هەژارانی پێبکەن.
هاوكات ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن: هەموومان پێکەوە دەست لە دەست پەنا بەخوا ئەم قەیرانە تێدەپەڕێنین، سوپاس بۆ حکومەت و هەموو ئەو لایەنانەی لە ئەرکدان دژی نەخۆشی کۆرۆنا و شەو و ڕۆژیان خستووەتە سەر یەك و پێکەوە ئەم دۆخە تێدەپەڕێنین.