لە هەولێر سێ‌ دەریاچە دروستدەكرێن

کوردستان

04/07/2023     ژمارەی بینراو 281


راچڵەكین- 
پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی دروستكردنی سێ دەریاچە كاری لەسەر دەكرێت، پڕۆژەكە دەرخستە و هەموو ئامادەكارییەكی بۆ كراوە و ڕەوانەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كراوە، بەمەبەستی پێداچونەوە و بڕیار لەسەردان.

بەپێی راگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە بڵاوكرایەوە"ساڵانی ڕابردو پلانێك ھەبو سێ دەریاچە لە شاری ھەولێر دروست بكرێن، ئێستاش پڕۆژەكە بەردەستە و پێیداچونەوەی بۆكراوە بۆ جێبەجێكردنی، ڕەوانەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كراوە تا بڕیاری لەسەر بدرێت". 

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە"پڕۆژەكە دروستكردنی سێ دەریاچەی گەورەیە و بڕیارە ئاوی لە زێی گەورە یان ئاوی لە بەستۆڕە بۆ دابین بكرێت و بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە كاریگەری زۆری دەبێت لەسەر شاری ھەولێر". 

پارێزگای هەولێر دەڵێت، حكومەتی ھەرێم بڕیاریداوە،"جگە لەو پڕۆژەیە زیاتر لە 20 پۆند لە سنوری پارێزگای ھەولێر جێبەجێبكات و لەوانەش 21 پۆند بڕیاریان بۆ دەرچوە، 7 پۆندی دیكەش پەسەندكراون و دەچنە بواری جێ بەجێكردن"

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن