سعودیە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریی دەكات

جیهان

17/06/2023     ژمارەی بینراو 988


راچڵەكین- 
دادگای باڵای شانشینی عەرەبی سعودیە داوا لە هەموو موسوڵمانانی وڵاتەكەی دەكات،  لە ئێوارەی رۆژی یەكشەممە 29/11/1444 كە دەكاتە 18/6/2023، چاودێری بینینی مانگی "زولحيجە" بكەن.  

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن دادگای باڵای سعودیەوە بڵاوكرایەوە"رۆژی یەكشەممە 1/11/1444 كە دەكاتە 21/5/2023 زاینی، یەكەم مانگی زولقەعدە"بوو، بۆ ئەمساڵیش لەسەر بنەمای بڕیاری دادگای باڵا دەبێت، بۆیە داوا لە موسڵمانان دەكرێت، ئەگەر مانگیان بە چاو بینی یاخود بە تیلسكۆب، ئەوا نزیكترین دادگا ئاگاداربكەنەوە و شایەتی خۆیان پێشكەش بكەن، یان پەیوەندی بە نزیكترین ناوەندەوە بكەن". 

هەر لە راگەیەندراوەكەدا جەخت لە گرنگی بەشداریكردنی ئەو كەسانە كراوەتەوە كە دەتوانن لەو لیژنانەدا  رۆڵ ببینن كە لە ناوچەكانیاندا پێكهێنراون. 

پێشتر ناوەندی نێودەوڵەتی فەلەكناسی كە بنكەكەی لە ئەبوزەبیە رایگەیاندبوو، دەكرێت مانگ لە رۆژی یەكشەممە 18 حوزەیران لەڕێی بەكارهێنانی تەلیسكۆبەوە ببینرێت. 

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی دووشەممە 19ی حوزەیران، یەكەم رۆژی "زولحەجە" بێت لە زۆربەی وڵاتان و سێشەممە 27ی حوزەیران پشووی عەرەفات بێت و چوارشەممە 28ی حوزەیران، یەكەم رۆژی جەژنی قوربان بێت.

دیاریكردنی رۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ لەلایەن چەند وڵاتێكەوە راگەیەندرا، لە كاتێكدا كۆمەڵەی فەلەكناسی لە سعودیە دەڵێت، جەژنی قوربان لە رۆژی چوارشەممە 28ی حوزەیران تا یەكەم شەممە، 1 تەمموز دەبێت.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن