راچڵەكین
وەزیری ناوخۆ رەتیدەكاتەوە لە هەرێمی كوردستاندا زیندانی سیاسی هەبێت و ڕایدەگەیەنێت كە خەڵكی هەرێم مافی هەیە لەسەر هەموو شتێك قسە بكات و رەخنەش لە هەموو شتێك بگرێت.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە واشنتۆن لە گفتوگۆیەكی لەگەڵ پەیمانگەی ئەمریكا بۆ ئاشتی ڕایگەیاند:"لە رووی سیاسییەوە بێت یان كۆمەڵایەتی و ئابووری، خەڵكی هەرێمی كوردستان مافی هەیە لەسەر هەموو شتێك قسە بكات و رەخنەش لە هەموو شتێك بگرێت".
بە وتەی رێبەر ئەحمەد:"خۆمان تەرخان كردووە بۆ پاراستنی مافەكانی مرۆڤ و دیموكراسی".
وەزیری ناوخۆی هەرێم دەڵێت:"خۆشحاڵم و جێی شانازییە كە لە هەرێمی كوردستاندا یەك كەس لەسەر جیاوازی بیروڕای سیاسی لە زینداندا نییە".