ڕاچڵەکین سپۆرت -
لە یاریی کۆتایی جامی ئیتاڵیا، لە نێو یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ لە شاری ڕۆما، هەردوو یانەی ئینتەرمیلان و فیۆرێنتینا ڕووبەڕووی یەکبوونەوە.
لە تایمی یەکەمدا هەر لەسەرەتای یارییەکە و لە خولەکی 3 دا نیکۆلاس گۆنزالێس تۆڕی گۆڵی نیرازۆری هەژاند، بەڵام دوای ئەو گۆڵە لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی و پاڵەوانی جامی جیهانی دوو گۆڵی یەک لەدوای یەکی لە خولەکەکانی 29 و 37 دا تۆمارکرد و ئەو تایمە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا کوڕانی ئینزاگی بە شێوەی بەرگریی یارییان کرد و فیۆرێنتینا یارییەکی نایابیان ئەنجامدا و چەندین هەلی گۆڵیان لەدەستدا و لەکۆتاییدا یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 لەبەرژەوەندی ئینتەر کۆتاییهات.
بەم ئەنجامەش یانەی ئینتەرمیلان بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک و نۆیەم جار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی جامی ئیتاڵیا.
ڤیدیۆ: