راچڵەکین –
بانکی ناوەندی زیاتر لە 267 ملیۆن دۆلاری خستەڕوو و نرخەکەشی لە
بازاڕدا گۆڕانکاریی بەسەردا هات.
ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندی عیراق رایگەیاند: بڕی 267 ملیۆن و 823 هەزار
و پێنج دۆلاری بە نەخت و حەواڵە خستە بازاڕەوە.
دراوەكانیش بەمشێوەیە لە
بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان مامەڵەیان پێوەدەكرێت:
100 دۆلاری ئەمریكی بە 145 هەزارو 250 دیناری عیراقییە.
100 یۆرۆ بە 156 هەزار و 500 دیناری عیراقییە.
100 پاوەن بە 179 هەزار و 750 دیناری عیراقییە.
100 دۆلار بەرامبەر دوو هەزار لیرەی توركییە.
100 دۆلار بەرامبەر بە 5 ملیۆن و 130 هەزار تمەنی ئێرانییە.