راچڵەكین-
بەهۆی تووشبوونی سێ كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، گوندی سنخەیلانی سەر بە قەزای سۆران كەرەنیتن كرا.
گوندی سنخەیلان سەر بە شارۆچكەی سیدەكان لە قەزای سۆران بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كەرەنیتن كرا.
ئەو سێ كەسە كە ژنێك و دوو منداڵن بەركەوتەی تووشبوانی پرسەكەی گەڕەكی كارێزانی هەولێرن.
مانگی رابردوو، دووپرسە لە گەڕەكی كارێزە-ی هەولێر هەبوون، بەهۆی ئەوەی لەناو پرسەكاندا تووشبووانی كۆرۆنا هەبوون و خۆیان ئاشكرا نەكردووە، تائێستا زیاتر لە 55 كەس لەبەركەوتووانی ئەو تووشبووانە، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بڕیاریدا بە تۆماركردنی سكاڵا دژ بەخانەوادەی كۆچكردووان بەهۆی ئەوە پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان نەبوون.