کەرەوزی جۆری selery
ڕاچڵهكین-
بەرواری چاندنی ئهم جۆره كهرهوزه مانگی 10 یه و بەرواری پێگەیشتن 26 ی 3 یه و تەمەنی پێگەیشتنی ئەم کەرەوزە 3 مانگە ئەگەر بەهارە بکرێت بەڵام پایزە بەهۆی هاتنی سەرمەوە دەگاتە نزیکەی 5مانگ .
ئهم جۆره كهرهوزه بۆدابەزاندنی کێش زۆر بەسودە بەشێوەی شەربەت بەکاربهێنرێت وە لەگەڵ لیمۆدا تێکەڵ بکرێت بۆ نەمانی خاویەکەی، هەروەها لاسکەکانی بەکاردێن بۆ ئامادەکردنی سوپ بەقارچک یان سوپ بەسنگی مریشک .
تۆوی ئهم جۆره كهرهوزه لەبازاڕ زۆرە بەڵام هەندێک کەس لەماڵ دەیچێنێ هەربەتەمەنی کۆرپەیی لێی دەکەنەوە وادەزانن کەرەوزی ئاسایی گەڵایە و لهڕاستیدا دەبێت وازی لێبهێنرێت بۆماوەی سێ مانگ دەسکاری نەکرێت ئەوسا شێوەو قەبارەی خۆی وەردەگرێت.
دهتوانیت له ئێستادا واته لە مانگی 3 دا تۆوەکەی بچێنرێت لەکۆتایی مانگی 6 پێدەگات.
ئا: ئەندازیاری کشتوکاڵی: کۆسار باقی