راچڵەكین -
هونەرمەند رێباز وریا، ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بەناوی (كوانێ ژینم) لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژ كانسەر بڵاوكردەوە.
تێكستی بەرهەمەكە لەلایەن دەرباز یونس نووسراوە و دابەشكردنی كاری میوزیكی بەرهەمەكەی لەلایەن ئەفشین شكوری-یەوە بۆ كراوە، ناسرحەیدەری كاری دەرهێنانی بۆ كردووە.
هونەرمەند رێباز وریا ساڵی 1991 لە شاری سلێمانی لە دایكبووە، لە ئێستادا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە و لەپاڵ كاری هونەریدا، كاری پارێزەرایەتیش دەكات و خاوەنی چەند بەرهەمێكی هونەریی دیكەیە.