تەندروستی عیراق ژمارەی تووشبوون و مردن بە پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسی راگەیاند

تەندروستی

27/04/2023     ژمارەی بینراو 591

راچڵەکین –

وەزارتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، 30 حاڵەتی تووشبوون و مردن بە پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی تۆمار کراوە.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند: وەزارتەکەیان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، ٢٣ حاڵەتی تووشبوون و حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدانی بە پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی تۆمارکردووە.

روونیشیکردەوە کە زۆرترین ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون و گیانلەدەدستدان بە پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی لە پارێزگای زیقار تۆمارکراوە و رایگەیاند "لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، ١٠ حاڵەتی تووشبوون و سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی لە پارێزگای زیقار تۆمارکراون".

ئەمەش لە کاتێکدا لە ٣١ی ئایاری ٢٠٢٢دا، وەزارەتی تەندروستیی عیراق تۆمارکردنی ١٠٠ حاڵەتی تووشبوون و ٢٠ حاڵەتی گیانلەدەستدانی بە پەتای خوێنەربوونی ڤایرۆسیی راگەیاندبوو.

لە ٢٦ی تەمووزی ساڵی ٢٠٢١، وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدانیان بە پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی تۆمارکردووە.

پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی، پەتایەکە لەڕێگای ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و دواتر لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن