قوباد تاڵەبانی لە یۆنانە

کوردستان

26/04/2023     ژمارەی بینراو 247

راچڵەكین-

جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ساڵانەی ئابوریی دێڵفی لە یۆنان، سەردانی ئەو ولاتە دەكات. 

ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆڕبەندی ساڵانەی ئابوریی دێڵفی لە یۆنان، بەبەشداریی ژمارەیەك لە سەرۆك و سەرۆكوەزیران و بەرپرسانی باڵا، بیرمەندان و سەرمایەدارانی جیهان، دەستیپێكرد، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستانیش بۆ دووەمین ساڵە لەسەر یەك بەشدارە لە كۆڕبەندەكەدا.

ئامانجی كۆڕبەندەكە گفتوگۆكردنە لەبارەی گرفت و پێشهاتە سیاسی و ئابورییەكانی جیهان، تیایدا پلان و ستراتیژی چارەسەركردنی قەیرانەكان تاوتوێ دەكرێت.

 بڕیارە قوباد تاڵەبانی، لە كۆڕبەندەكەدا باس لە دواپێشهات و گۆڕانكارییەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكە بكات و بۆچونی خۆشی لەبارەی چارەسەركردنی گرفتەكان بخاتەڕوو.

لە پەڕاوێزی كۆڕبەندەكەدا، بڕیارە، قوباد تاڵەبانی، لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای وڵاتان كۆببێتەوە.

لەم سەردانەیدا بۆ یۆنان دابان شەدەڵە، جێگری سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێم، یاوەری جێگری سەرۆك وەزیران دەكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن