باران بارین لەم ناوچانەی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت

کوردستان

28/03/2023     ژمارەی بینراو 423

راچڵەکین -
کەشناسی پێشبینی دەکات لە بەشێكی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان ببارێت و سبەینێش لە هەندێك ناوچەی پارێزگای دهۆك شەستەباران دەبێت.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئاسمان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی باران بە تایبەتی لە بەشێک لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و بەشێك لە ناوچە شاخاوییەکان.

سەبارەت بە سبەینێش پێشبینی دەکات کە لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک شەستە باران ببارێت و لە کاتەکانى ئێوارە و شەودا لە ئاکرێ، شیلادزێ، ئامێدی، بارزان و دێرەلوک باران بە هەورە تریشقەوە ببارێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 21
سلێمانی : 20
دهۆک : 17
کەرکوک : 22
هەڵەبجە : 20
زاخۆ : 18
سۆران : 17
گەرمیان : 25

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن