راچڵەکین -
٢٦ کەس لە چوارچێوەی
ئامادەکارییەکان بۆ ئاهەنگەکانی چوارشەممەی سوور لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران
گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، جەعفەر
میعادفەر، سەرۆکی ناوەندی باری لەناکاوی ئێران رایگەیاند: لە میانی ئاهەنگەکانی
چوارشەممەی سوور ٢٦ کەس لە سەرانسەری وڵاتەکە گیانیان لەدەستداوە و چوار هەزار و
٣٦٨ کەسیش برینداربوون.
جەعفەر میعادفەر ئاماژەی بەوە
کردووە کە زۆربەی رووداوەکان لە شارەکانی تەورێز، تاران، هەمەدان، ورمێ و قەزوین
روویانداوە، حاڵەتەکانی برینداربوون بە بەراورد بەوانەی پار ساڵ سەدا ٢٢ زیادیان
کردووە.
شەوی چوارشەممەی سوور لە
ئێران دوایین شەوی چوارشەممەی پێش هاتنی نەورۆزە، لەو شەوەدا خەڵکی ئاهەنگ دەگێڕن،
بەتایبەتی منداڵان و گەنجان ئاگر دەکەنەوە و بەسەریدا باز دەدەن و یاری ئاگرین بە
ئاسماندا هەڵدەدەن.
رۆژژمێری کۆچی هەتاوی کە لە
ئێران بەکاردەهێنرێت لە ٢١ی نەورۆزدا دەست پێ دەکات.