راچڵەکین –
پەرلەمانی
کوردستان لیژنەیەك بۆ پاڵاوتنی ئەندامانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن پێکدەهێنیت و حەوت
ئەندامی نوێ لە بری پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکان سوێندی یاسایی دەخۆن.
ئەمڕۆ دووشەممە، پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە رۆژی
پێنجشەممەی داهاتوو دانیشتنی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت و تێیدا لیژنەیەكی تایبەت بە پاڵاوتنی
ئەندامانی ئەنجوومەنی كۆمسیاران پێکدەهێنرێت.
روونیشیکردەوە کە لە دانیشتنەکەدا حەوت پاڵێوراو لە بری
حەوت پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکەی یەکگرتوو، گۆڕان و نەوەی نوێ سوێندی یاسایی
دەخۆن و پێکهاتوون لە:
١ - (حسێن عوسمان
شەریف عومر)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (شێركۆ جەودت مستەفا).
٢ - (ئیسلام سەعدی
عەلی مامەك)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (ئەبوبەكر عومەر عەبدوڵا).
٣ - (عەبدوڵا حەسەن
حەمەد حەسەن)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (ئیسماعیل عەلی تەها).
٤ - (لەیلا عەلی عەبدولعوزیز
محەمەد)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (سەرچنار ئەحمەد مەحمود).
٥ - (بیروان فەقی ئیسماعیل
باسو)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (هەلز ئەحمەد محەمەد حەسەن).
٦ - (دلێر عەبدولخالق
حاجی)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (عەلی حەمەسالح تەها).
٧ - (مەهدی عەلی عەبدوڵا
رەحیم)، لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاركێشاوە (كازم فاروق نامیق).