ئەردۆغان وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی توركیا دەگۆڕێت

جیهان

10/03/2023     ژمارەی بینراو 481

راچڵەكین-

سەرۆككۆماری توركیا وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی ئەو وڵاتە پێش دەخات و رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی پشتبەستووە بە ماددەی 116ی دەستوری توركیا.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ هەیینی 10-3-2023 رایگەیاند:" بەپێی ئەو دەسەڵاتەی كە لە ماددەی 116هەمینی دەستوورماندا هەیە، بڕیاری گۆڕینی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنم لە 18ی حوزەیرانەوە بۆ 14ی ئایار واژوو كرد".

ئەردۆغان، وتیشی:" ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە 14ی ئایارە،دوای ئەم بڕیارە كە سبەی لە رۆژنامەی فەرمی بڵاو دەكرێتەوە،كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دەست بە رێككاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان دەكات".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن