ڕاچڵەکین سپۆرت -
لەیاریی چوونی قۆناغی 16 ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بوویەوە.
لەسەرەتای تایمی یەکەمدا یاریزانانی لیڤەرپوڵ فشارێکی زۆریان خستە سەر گۆڵی ڕیاڵ مەدرید و توانییان دوو گۆڵی یەک لەدوای یەک لە ڕێگای داروین نونێز و محەمەد سەڵاحەوە بکەن.
دواتر وەکوو هەمیشە یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید دوای ئەو دوو گۆڵە زۆر نەشڵەژان و توانییان بگەڕێنەوە نێو کەشی یارییەکە و لە خولەکی 21دا ڤینیسیۆس گۆڵی یەکەمی ڕیاڵ مەدریدی کرد، لە خولەکی 36 دا ئەلیسۆن گۆڵپارێزی ڕیدز هەڵەیەکی کوشندەی کرد و ڤینیسیۆس گۆڵی دووەم و یەکسانبوونی بۆ مێرینگی کرد و ئەو تایمە بە یەکسانبوون کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا کوڕانی کارلۆ ئەنچیلۆتی دەستیان بەسەر یاریگادا گرت و توانیان لیڤەرپوڵ تێکبشکێنن و سێ گۆڵی یەک لەدوای یەکیان لە ڕێگای میلیتاو یەک گۆڵ و بێنزیما دوو گۆڵ بکەن و یارییەکە بە ئەنجامی 5-2 لەبەرژەوەندی ڕیاڵ مەدرید کۆتاییهات.
بەم ئەنجامەش یانەی ڕیاڵ مەدرید خۆی لە قۆناغی چارەکی کۆتایی نزیککردەوە و لیڤەرپوڵ دەبێتە لا یاریی گەڕانەوە بە جیاوازی چوار گۆڵ بیباتەوە تاکوو بگاتە قۆناغی داهاتوو.
ڤیدیۆ: