بانكی ناوەندی: لە سبەینێوە دۆلار بە نرخی نوێ مامەڵەی پێوەدەكرێت

ئابوری

07/02/2023     ژمارەی بینراو 382

راچڵەكین –

بانكی ناوەندیی عیراق بڵاویكردەوە، بڕیاری دابەزاندنی نرخی دۆلار لەبەرامبەر دیناری عیراقی، لە سبەینێوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوەو بانك و دامەزراوە داراییەكانیش یەك دۆلار بە هەزارو 320 دینار بە سوودمەندبووان دەفرۆشن.

دوای بڕیارەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە پەسەندكردنی بڕیاری دابەزاندنی نرخی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە بۆ هەزارو 130 دینار، بانكی ناوەندی بڵاویكردەوە كە بڕیارەكە لەسبەینێوە چوارشەممە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بانكەكە ئاشكرایكردووە، سبەی 8-2-2023، وەزارەتی دارایی دۆلار بە نرخی 130 دینار بە بانكی ناوەندیی دەفرۆشێت، بانكەكەش لەڕێی سەكۆی ئەلیكترۆنییەوە دۆلارێك بە نرخی هەزارو 310 دینار بە بانكەكان دەفرۆشێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، كە بانكەكان و دامەزراوە داراییەكانی دیكە، لەسبەینێوە دۆلارێك بە هەزارو 320 دینار بە سوودمەندبووان دەفرۆشن.

لەدزوای بڕیارەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، نرخی دۆلار لەسەرجەم بۆرسەكان، دابەزێنی گەورەی تۆماركردو لە بۆرسەی بەغدا نرخی 100 دۆلار بۆ 143 هەزار دینار دابەزی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن