راچڵەكین-
سەرۆكایەتیی كارەساتی لەناكاو و فریاگوزاریی توركیا - ئافاد بڵاویكردەوە، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئەنجامی بوومەلەرزەكە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە هەزار و 112 كەس، هاوكات نزیكەی هەشت هەزار كەسی تر برینداربوون.
ئافاد ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممەبڵاویكردەوە: "ژمارەی گیانلەدەستداوانی بوومەلەرزەكەی مەرەش گەیشتە هەزارو 498 كەس. هاوكات حەوت هەزارو 634 كەسی تر برینداربوون."
ئەو دامەزراوە فریاگوزاریەی توركیا ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەهۆی بومەلەرزەكەوە دووهەزارو 834 باڵەخان ڕووخاون.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە، بەڕێوبەرایەتیی كارەسات و باری لەناكاوی توركیا ناسراو بە ئافاد بڵاویكردەوە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.7 پلەی رێختەر شاری مەرەشی باكووری كوردستانی هەژاند. بوومەلەرزەكە زۆربەی ناوچەكەی گرتەوە.
بوومەلەرزەكە كاریگەری لەسەر رۆژئاوای كوردستان و سووریاش هەبوو، ئاژانسی فەرمی هەواڵی سوریا ( سانا) بڵاویكردووەتەوە، بەهۆی بومەلەرزەكەوە، لانی كەم 430 كەس گیانیان لەدەستداوەو 1350 كەسی تر برینداربوون.