بارسێلۆنا چاوەڕوانی دیارییەک لە فیفا دەکات سەبارەت بە گرێبەستە 18 چرکەییەکە

وەرزش

02/02/2023     ژمارەی بینراو 180

ڕاچڵەکین سپۆرت-

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا ڕایگەیاند، دۆخێکی پێشبینیکراو لەناو یانەی بەرشەلۆنەدا هەیە، تاوەکو بڕیاری فیفا سەبارەت بە گرێبەستێکی هەڵپەسێردراو لە کۆتا ڕۆژی مێرکاتۆی زستانە.
 
بارسێلۆنا لەگەڵ یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاکسی ئەمریکی گەیشتبووە ڕێککەوتن، بۆ ئەوەی یاریزانە لاوەکەی بەرگریکاری ڕاست جولیان ئاراخۆ بباتە ریزەکانییەوە.
 
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، لە بەرشەلۆنە پێشبینی دەکەن ئەمڕۆ پێنجشەممە فیفا بڕیاری کۆتایی بۆ تۆمارکردنی ئەو یاریزانە ڕابگەیەنێت.

 

بارسێلۆنا لەگەڵ گالاکسی گەیشتە ڕێکەوتنێک بۆ ئەوەی ئاراوخۆ بەشێوەی خواستن بخاتە نێو یاریگاکانەوە لەگەڵ بژاردەی کڕینی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بە بڕی ٥ ملیۆن یۆرۆ، بۆ ئەوەی ناوی لە تیپی لاوان تۆمار بکرێت و لەگەڵ تیپی یەکەمدا بێت وەک بژاردەیەک لە پۆستی بەرگریکاری ڕاستدا دوای ڕۆیشتنی بێلێرین.
 
بارسێلۆنا نەیتوانی ناوی جولیان تۆمار بکات، یانەکەش ڕوونیکردەوە، بەهۆی دواکەوتنی تەنها 18 چرکە بەهۆی هەڵەی کۆمپیوتەرەوە گرێبەستەکە تۆمار نەکراوە.
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن