ڕاچڵەکین سپۆرت -
کەمێک پێش ئێستا، یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا تیروپشکی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی ڕاکێشا و هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئیتاڵیا ڕووبەڕووی یەکدەبنەوە.
یارییەکانی قۆناغی چواری و کۆتایی لە وڵاتی هۆڵەندا بەڕێوەدەجیت، هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئیتاڵیا لە نێو یاریگای ئەنشخیدە سەر بە یاریگای توێنتی هۆڵەندی یارییکەیان لەبەرواری 15- 6 - 2023 بەرێوەدەجیت.
هەروەها لە یارییەکی تردا هۆڵەندییەکان بە سەرکردایەتی ڕۆناڵد کۆمان ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی کرواتیا و هاوڕێکانی مۆدریچ دەبنەوە، یارییەکەشیان لە 14 - 6 - 2023 لە نێو یاریگای ڕۆتەردام بەڕێوەدەچێت.
براوەی هەردوو یاریی لە بەرواری 18 - 6 - 2023 یاریی کۆتایی دەکەن، جێگای سەرنجە هەڵبژاردەی فەڕەنسا بووە پاڵەوانی پێشووی نەیشن لیگ.