جەڵتەی دڵ
ڕاچڵهكین-
بە گیران و تەسک بونەوەی بۆڕی خوێنی کۆرۆنەری دڵ و نەگەیشتنی خوێنی پێویست بە ماسولکەی دڵ کەدەبێتە هۆی مردنی خانەکانی دڵ، دەوترێت جەڵتە، لهم بابهتهدا دكتۆر سۆران محەمەد پسپۆڕی هەناوی و ڕۆماتیزم و فەقەرات وردهكاری زیاتر لهسهر ئهم حاڵهته ڕون دهكاتهوه.
هۆکارەکانی جەڵتەی دڵ چیە ؟
*ئەستور بوون و ڕەق بوونی خوێنبەری کۆرۆنەری
*گرژ بوونی خوێنبەری کۆرۆنەری
*هەوکردنی خوێنبەرەکان
*بەرزبوونی خەستی خوێن
نیشانەکانی نەخۆشی سەکتەی دڵ چین ؟
*ئازارێکی توند لە بەشی ناوەڕاستی سنگ و بەرەو ناو دەفەی شان و هەندێکجار بۆ شانیش
*دڵ تێکچون و ڕشانەوە
*لەرزوو تا
*سەر گێژ خواردن و بوورانەوە
*ئارەق کردن
*دڵەڕاوکێ و ترسان لەمردن
چۆن ئەم نەخۆشیە دەست نیشان دەکرێت ؟
بەپێی نیشانەکان ، گۆڕانکاری هێڵکاری دڵ وەکو بەرزبونەوەی سیگمێنتی ST ، بەرزبونەوەی ڕێژەی ترۆپۆنین ،کریاتینین بە پشکنینی خوێن دەکرێت/
چۆن چارەسەری جەڵتەی دڵ دەکرێت؟
ئەو کارانەی لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە ئەنجام دەدرێت بە خێرایی
*پێدانی ئەسپرین بۆ ڕوونکردنەوەی خوێن و گەیشتنی ئۆکسجین بەدڵ
*پێدانی ئۆکسجینO2
*پێدانی ئازارشکێن
*لەناوبردنی کڵۆت بوونی خوێن لە بۆڕی خوێنەکاندا
*هێنانە خوارەوەی پێداویستی ئۆکسجین بۆ دڵ بە کەم کردنەوەی کاری دڵ
*کەم کردنەوە و دابەزاندنی پەستانی خوێن
چۆن ڕێگری بکەین لەم نەخۆشیە ؟
*ئەنجامدانی وەرزشی گونجاو
*کۆنتڕۆڵکردنی کێشی لەش
*تەرک کردنی جگەرە
*کۆنتڕۆڵکردنی پەستانی خوێن
*کۆنتڕۆڵی شەکرە
*کۆنتڕۆڵ کردنی سترێس