ئەنجومەنی نوێنەران: رێوشوێنی بە پەلە بۆ راگرتنی دابەزینی بەهای دینار دەگرینەبەر

عێراق

14/12/2022     ژمارەی بینراو 334

راچڵەکین – 

جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند رێوشوێنی بە پەلە دەگرنەبەر بۆ رێگرتن لە دابەزینی زیاتری بەهای دینار لە بەرامبەر دۆلار.

ئەمڕۆ چوارشەممە موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی حکومەت و بانکی ناوەندیی رێکاری خێرا و کاریگەر دەگرنەبەر بۆ راگرتنی هەڵکشانی زیاتری بەهای دۆلار لە بەرامبەر بە دینار.

وتیشی ئەو رێوشوێنانە لە پێناو پاراستنی هاووڵاتییان و بەرگرتن دەبن لە رەنگدانەوەی خراپی هەڵکشانی بەهای دۆلار لە سەر بازاڕەکانی عیراق.

ئەم لێدوانەش دوای ئەوە هات کە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهای دۆلار لە بەرامبەر دراوی عیراقی گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی و 100 دۆلار بە 152 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوە دەکرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن