دەرباز كۆسرەت رەسوڵ هاوكارییەكەی زیادكرد بۆ 8 هەزار خێزان

کوردستان

28/03/2020     ژمارەی بینراو 2609

راچڵەكین

دوای ئەوەی دوێنێ 27-3-2020 لەڕێی رێكخراوی رێباز فاوندەیشنەوە، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بڕیاریدا هاوكاری 6 هەزار خێزان بكات، ئەمڕۆ به‌ هه‌ستكردنی زیاتر به‌دۆخی هاوڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت و پێویستی خه‌ڵكانی تری هه‌ژار هاوكارییەكەی زیادكرد بۆ 8 هەزار خێزان.

سەرچاوەیەك لە رێكخراوی رێباز فاوندەیشن، بە راچڵەكین-ی راگەیاند: لەسەر راسپاردەی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، بڕی ئەو هاوكارییەی دیاریكرابوو بۆ 6 هەزار خێزانی كەمدەرامەت، زیادكرا بۆ 8 هەزار خێزان.

‎لەسەر ئەركی دەرباز كۆسرەت ڕەسول كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕێكخراوی ڕێباز فاوندەیشن لە درێژەی چالاكییەكانی خۆیداو بە ئامانجی هاوكاریكردنی خەڵكی هەژارو كەمدەرامەت، هاوكاری و خۆراك بەسەر 8 هەزار خێزان دابەش دەكات، دوێنێش یەكەم هەنگاوی پڕۆژەكەیان لە هەولێری پایتەخت دەستپێكرد.

ڕێكخراوی ڕێباز فاوندەیشن، لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاندووە، وەك هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر دۆخی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانی كەمدەرامەت لە ساتەوەختی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، لەسەر ئەرك و ڕاسپاردەی هەڤاڵ دەرباز كۆسرەت ڕەسول كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئازووقە بەسەر ٦ هەزار خێزانی كەمدەرامەت و هەژار و كەمئەندام و كەسوكاری شەهید لە كوردستان دابەش دەكا، كە ئەمڕۆ هاوكارییەكە زیادكرا، بۆئەوەی 8 هەزار خێزان لێی سوودمەند بن.

‎لە بەشێكی تری ڕاگەندراوەكەی ڕێباز فاوندەیشندا هاتووە، تیمەكانی ڕێباز فاوندەیشن ئازووقەكان دەگەیەننە هەولێر، سۆران، كۆیە، ئیدارەی ڕاپەرین و بەسەر كەسانی كەمدەرامەت و كەسوكاری شەهیدان و كەمئەندامانی دابەش دەكەن.

‎دوێنێش لە شاری هەولێر، یەكەم وەجبەی هاوكارییەكان بەسەر خانەوادەی شەهیدان لە گەڕەكی شەهیدانی شۆڕشی نوێی شاری هەولێر دابەشكراو لە ڕۆژانی ئایندەش پڕۆسەكە لە شارو شارۆچكەكانی تری كوردستان بەردەوام دەبێت.

ڕێباز فاوندەیشن ڕێكخراوێكی خێرخوازییەو لەبوارەكانی (پەروەردە، تەندروستی، مرۆیی) كاردەكاوبلە سەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئێستا زیاتر لە هەزار پڕۆژەی جۆراوجۆری خێرخوازی جێبەجێكردووەو بە هەزاران كەس لە پڕۆژەكانیان سوودمەند بوونە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن