هاوڵاتیانی هەولێر لەئەگەری ڕوودانی لافاو ئاگادار دەكرێنەوە

کوردستان

16/11/2022     ژمارەی بینراو 307

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی 2ی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە لە ئەگەری هەر ڕووداوێكی نەخوازراو گردبونەوەی ئاو و لافاو لە هەر سات و وەختێك بێ پەیوەندی بكەن بە تیمەكانیان.

بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی 2ی هەولێر لەئاگادارییەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی نزیكبوونەوە لە وەرزی زستان و بارانی بەلێزمە و مەترسی گردبونەوەی ئاو و دروستبوونی لافاو، داوا لە هاوڵاتیانی سنوورەكەمان دەكەینەوە لە ئەگەری هەر ڕووداوێكی نەخوازراو گردبونەوەی ئاو و لافاو لە هەر سات و وەختێك بێ پەیوەندی بكەن بە تیمەكانمان بەو ژمارە تەلەفۆنانەی خوارەوە:

1-ئارام رسول بەرێوەبەری شارەوانی دوو/ ژمارەی مۆبایل 📞 (07504690093)
2-رێدارعبدالكریم لێپرسراوی خزمەت گوزاری/ ژمارەی مۆـایل 📞 (07501552178)

بۆ هاوڵاتیانی گەڕەكەكانی (نوسەران "حاكماوە"9ی حوەزیران، بەختیاری، گەرەكی284 نازناز، كورانی عنكاوە، صلاالدین، بەشێك لە گوندی رەشكین)، پەیوەندی بكەن بە ژمـارەی مۆبایل/ 📞 (07507975711)

بۆ هاوڵاتیانی گەڕەكەكانی (كوێستان، مەلایان، ئاری، شۆرش(كنیسە)، سەڵاحەدین، 60مەتری شەقامی سوورچیان)، پەیوەندی بكەن بە ژمارەی مۆبایل 📞 ( 07504751313 )

بۆ هاوڵاتیانی گەڕەكەكانی (جووتسایدی بەحركەی نوێ، كەرك، گوندی كەرك، كەركی نوێ، گوندی زەرزا، كورانی نوێ، قەرەبووی گەنجان، شەقامی 120 مەتری و 150مەتری) پەیوەندی بكەن بە ژمـارەی مۆبایلی 📞 (07507721101)

هەروەها هاوڵاتیانی گوندی گردجوتیار، دەتوانن پەیوەندی بكەن بە ژمارەی مۆبایلی 📞 (07504568557)

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن