سەرجەم كەرەنتینەكراوانی گەرمیان گەڕانەوە ماڵەوە

کوردستان

28/03/2020     ژمارەی بینراو 332

راچڵەكین، كامەران كەریم

تەندروستی گەرمیان، سەرجەم ئەو هاوڵاتییانەی رەوانەی ماڵەوە كردەوە، كە بەگومانی توشبوون بە كۆرۆنا، كەرەنتینە كرابوون.

عەباس عەبدولعەزیز، یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان و سەرپەرشتیاری كەرەنتینەكە، رایگەیاند: بە فەرمی دوا وەجبەی جێگیركراوان كەرەنتینەیان جێهێشت، كە ژمارەیان پێنج كەس بوو، پاش تەواوكردنی ماوەی دیارییكراو و ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان.

وتیشی:" كەرەنتینەكە لە 22-2-2022 دەستبەكار بووە بۆ جێگیركردنی ئەو هاوڵاتیانەی كە لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوەو ماوەی 14 رۆژ جێگیردەكران بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی هەڵگر و توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا نین.

یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی گەرمیان رونیشیكردەوە: لەو ماوەیەدا (363) كەس جێگیركراون، كە (228) لە رەگەزی نێر و (135) لە رەگەزی مێ بوون، لە نێویشیاندا (35) مناڵ هەبووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن