راچڵەكین-
لەرۆژهەڵاتی كوردستان 280 كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە. وەك رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردووەتەوە.
بە پشتبەستن بە ئامارەكانی هەنگاو، لە ماوەی ٢٤ كاتكۆی ڕابردوودا 28 هاووڵاتی دیكە لە شارەكانی سەقز، بانە ، كرماشان ، ئیلام ، دەڕەشار ، ئەیوانی ڕۆژئاوا ، خۆی ، پیرانشار و ئورمیە ، بە هۆی تووشبوون بە پەتای كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
وەك هەنگاو بڵاویكردووەتەوە، لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە رۆژهەڵاتی كوردستان، لانیكەم 280 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە كە 90 كەسیان ژن و 190 كەسیان پیاو بوون.
جیا كردنەوە بە پێی پارێزگاكان
پارێزگای ئیلام: 44 حاڵەت
پارێزگای كرماشان : 64
پارێزگای سنە: 102 حاڵەت
پارێزگای ئورمیە: 70 حاڵەت
تۆمار كردنی ئەو ئامارانە لەلایەن هەنگاو لەكاتێكدایە حكومەتی ئێران تەنیا 137 حاڵەتی بڵاو كردووەتەوە.