راچڵەكین-
بەپێی دوایین ئامارەكان، 597هەزار و 335كەس لە 176 وڵاتی جیهاندا، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)بوون.
ماڵپەڕی "CSSE" دوایین ئامارەكانی تایبەت بە كۆرۆنای بڵاوكردوەتەوە و تیایدا ئەوەی ئاشكراكردووە كە تا ئێستا، 27هەزار و 365كەس لە سەرتاسەری جیهاندا، بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.هاوكات 131 هەزارو 712 كەس چاكبوونەتەوە.
ماڵپەڕەكە ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە، لەڕووی زۆری ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە ، ئیتاڵیا لە ریزبەندی یەكەمدایە و تا ئێستا، نۆ هەزار و 134كەس لەو وڵاتە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.
دوای ئیتاڵیاش وڵاتی چین، بە سێ هەزار و 299 قوربانی لە ریزبەندی دووەمدایە.