راچڵەكین-
وەزیری پێشووی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپشكی گۆڕان، خۆی بۆ سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدكردووە
رێباز محەمەد عەبدوڵا محەمەد كە بە (رێباز حەملان) ناسراوە، لەكابینەی هەشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپشكی بزووتنەوەی گۆڕان وەزیری دارایی بوو، بەڵام دوای كشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە كابینەی پێشووی حكومەتی هەرێم ئەو وەزیرە بڕیاریدا واز لە گۆڕان بهێنێت و لەپۆستەكەشی بەردەوام بێت.
ڕێباز حەملان، پێش ئەوەی لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕان-ەوە كاندید بكرێت بۆ وەزیری دارایی بەرپرسی كارگێڕی كۆمپانیای وشە بوو، ھەروەھا جێگری بەرپرسی ڕێكخەری دارایی و كارگێڕیی گۆڕان بوو.
رێباز حەملان، لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم وەك یاریدەدەری سەرۆكوەزیران بۆ كاروباری دارایی دیاریكراوە.
رێباز حەملان لە كۆنگرەی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان كە بڕیارە مانگی داهاتوو لە پارێزگای دهۆك بەڕێوەبچێت، خۆی كاندیدكردووە بۆ سەركردایەتی ئەو حزبە.