فۆتۆ: دره‌و میدیا
راچڵه‌كین-
ماڵپه‌ری دره‌و میدیا وێنه‌ی به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ئه‌مڕۆ له‌ماڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی یه‌كێتی كۆبوونه‌ته‌وه.
دره‌و میدیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، "ئەمڕۆ 7-2-2020 ژمارەیەك ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بەتایبەتیش باڵی كەركوكیەكان لە ماڵی كۆسرەت رەسوڵ عەلی لەگەڵ شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی سەركردایەتی گشتی یەكێتی كۆبونەتەوە".
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه" لە دوو كۆبونەوەی رابردوودا باڵی كۆسرەت رەسوڵ و بەشێك لەسەركردە باڵاكانی كەركوكیەكان بەشداری كۆبونەوەی ئەنجومەنی گشتی یەكێتیان نەكرد كە تایبەت بوو بە هەمواری پەیرەوی ناوخۆی یەكێتی.
سەركردەكانی یەكێتی لەسەر چەند خاڵێك ناكۆكن لەوانە:.
- دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتی
- ژمارەی جێگرەكانی سەرۆكی یەكێتی
- سەرۆكی یەكێتی