راچڵەكین-
جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی "نیگەران"ە بەرامبەر هێرش و ئۆپەراسیۆنەكانی ئێران و توركیا لە هەرێمی كوردستان.
جێنیفەر گاڤیتۆ، ئاماژەی بەوەكرد:" هێرشەكانی ئێران بۆسەر هەرێمی كوردستان جێگەی نیگەرانین، بەكارهێنانی درۆن و مووشەكی بالیستی لە لایەن ئێرانەوە زیانی گیانی هەبوو. "
وتیشی: ئێران هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی زیاتر دەكات بۆئەوەی سەرنجمان لەسەر سەركوتكردنی دڕندانەی خەڵكی نێوخۆی وڵاتەكەی لاببات.
لەبارەی ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا لە هەرێمی كوردستان، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوە كرد: نیگەرانیی خۆمان لەبارەی ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا بۆسەر هەرێمی كوردستان دەربڕیوە، داوامان لە حكومەتی توركیا كردووە لە ئۆپەراسیۆنەكانیدا هاوئاهەنگی زیاتر لەگەڵ حكومەتی عێراق بكات."