راچڵەكین
بۆیەكەم جار لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و زانكۆكانی كوردستان، زانكۆی سلێمانی دەستی بە بەرهەمهێنانی مادەی "ڤی تی ئێم" كرد، كە
یەكێكە لە پێداویستییە سەرەكییەكان بۆ پشكنینەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
سەرۆكی زانكۆی سلێمانی رایگەیاند، چەند رۆژێكە دەستیان بەدروستكردنی ئەو مادەیە كردووە و تاكو ئێستاش بەشی (1500) پشكنینان داوەتە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستیی سلێمانی.
د. رەزا حەسەن وتیشی "هەفتەیەكە ژمارەیەك مامۆستا و توێژەری زانكۆ بە بەردەوامی و بەپێی ستانداردە جیهانییەكان، كاریان لەسەر دروستكردنی ئەو مادەیە كردووە".
لە بەرامبەر بەرهەهێنانی ئەو مادەیە، د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی سوپاسی وەزارەتی خوێندنی باڵا و سەرۆكایەتیی زانكۆی سلێمانیی كرد بۆ ئەو "هاوكارییە گەورەیە". وتیشی "پێویستییەكی زۆرمان بە دەرمانی ڤی تی ئێم هەیە، بۆیە سوپاسی زانكۆی سلێمانی دەكەین كە توانییان لەو رووەوە پێداویستییەكانمان پڕبكەنەوە".