د. لەتیف ڕەشید كێیە؟

کوردستان

13/10/2022     ژمارەی بینراو 929

راچڵەكین-

دوای تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، دواجار لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ، سەرۆككۆماری نوێی عیراق هەڵبژێدرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆماری نوێی عیراق بەڕێوەچوو، لەو پرۆسەیەدا 41 كاندید بەشداریان كرد، بەڵام دوای كۆتایی هاتنی گەڕی یەكەمی هەڵبژاردن كێبڕكێكە لەنێوان د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح 99 دەنگ و د. لەتیف ڕەشید 157 دەنگ كورت بوەوە.

لەگەڕی دووەمی هەڵبژاردنەكەشدا كەهەر ئەمڕۆ بەڕێوەچوو،د. لەتیف ڕەشید بە دەنگی  پەرلەمانتار بەسەرۆككۆماری نوێی عیراق هەڵبژێردرا.

د. لەتیف ڕەشید كێیە؟

- ساڵی 1944 لە سلێمانی لەدایكبووە.
- ساڵی 1968 بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە ئەندازەی شارستانی لە زانكۆی لیڤەرپوول بەدەستهێناوە.
- ساڵی 1976 دكتۆرای لە زانكۆی مانچستەر بەدەستهێناوە.
- لە یەمەن و سعودیە بەڕێوەبەری پڕۆژەی رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی جیهانی FAO بووە.
- ئەندامی ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی كۆنگرەی نیشتمانی عێراقی INC بووە.
- ساڵی 1986 نوێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووە لە بەریتانیا.
- ساڵی 2003 بووەتە وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عیراق.
-13/10/2022 وەك سەرۆككۆماری عیراق هەڵبژێدرا.
- د. لەتیف ڕەشید ئاوەڵزاوای مام جەلال سەرۆككۆماری پێشووتری عیراق و سكرتێری كۆچكردووی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە.
- د. لەتیف ڕەشید هاوسەری شاناز ئیبراهیم ئەحمەد-ە

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن