زڕگوێز؛ بارەگاكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بۆردومانكران

کوردستان

28/09/2022     ژمارەی بینراو 496


راچڵەكین-

بەیانی ئەمڕۆ بارەگاكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان- رۆژهەڵات لەلایەن ژمارەیەك درۆنەوە بۆردومانكرا.

فەرزین كەرباسی، بەرپرسیی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشان بە ( راچڵەكین)ی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لەڕێی كۆمەڵێك فڕۆكەی درۆنەوە، بارەگاكانیان لە زڕگوێز كراونەتە ئامانج.

وتیشی، بەهۆی ئەوەی بۆردومانەكە بەردەوامە، تائێستا زیانەكان نەزانراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن