ئامادەکردنی لەفە و خواردنەوەی ئاوی بەلوعە لە خوێندنگاکانی سلێمانی قەدەغە کرا

کوردستان

27/09/2022     ژمارەی بینراو 472

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی بۆ رێگریکردن لە پەتای سکچون و رشانەوە ئامادەکردنی خواردن و خواردنەوەی ئاوی بەلوعەی لە قوتابخانەکان قەدەغە کرد.

لە نووسراوێکدا کە واژۆی د. رزگار عەلی، بەرێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لەسەرە و تێدا هاتووە کە بەهۆی ئەوەی کە رێژەی سکچوون روو لە زیادبوون کردووە و دەرگای خوێندنگاکانیش کراونەتەوە بۆیە بۆ رێگریکردن لە پەتای سکچون و رشانەوە ئامادەکردنی لەفە لە حانووتی خوێندنگاکان قەدەغەدەکرێت لەگەڵ ئاوی بەلوعە تا کاتێکی نادیار.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن