راچڵەکین-
تەندروستی سلێمانی هۆکاری تووشبوونی 100 خوێندکاری خوێندنگەیەکی بە سکچوون رشانەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەهۆی ئامادەکردنی خواردن بە شێوەیەکی ناتەندروست و هەروەها نەشیاوی ئاوی خواردنەوەی قوتابخانەکەوە بووە.
دوای ئەوەی رۆژی ۲۰۲۲/۹/۲۲ لەخوێندنگایەك لەناوشاری سلێمانی زیاتر (۱۰۰) خوێندکار بەحاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە سەردانی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمە ڕەشیدی تایبەت بەمنداڵان دەکەن بە مەبەستی بەدواداچوون لەو حاڵەتە ڕاستەوخۆ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لیژنەیەکی تایبەت لە ( چاودێری تەندروستی، یەکەی ئاو، تەندروستی خوێندنگاکان) ڕاسپارد ڕاستەوخۆ بەدواداچوون بکرێت لە دۆزینەوەی حاڵەتەکان و نمونەی ئاو بۆپشکنینی تاقیگەی وەربگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، دواتر بەڕێوەبەراتی خۆپاراستنی تەندروستی بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری خۆپاراستن و لێپرسراوی چاودێری تەندروستی سلێمانی لیژنەکان پێکهێنراو سەردانی خوێندنگاکەیان کرد دوای ئەنجامدان و پشکنینی :-
۱-ئامادەکردنی خواردن بۆ خوێندکاران لەفرۆشگای خوێندنگاکە بەشێوەیەکی (نا تەندروست) ئامادەکرابوو.
۲-دوای وەرگرتنی نمونەی سەرچاوەی دابینکردنی ئاو لە خوێندنگاکە دەرکەوت ئەو ئاوەی لەڕێگەی (بیرەوە) دابین دەکرێت و خوێندکاران بەکارییدەهێنن لەڕوی (بەکتریۆلۆجی) وە (نەشیاوە) بۆخواردنەوە ناگونجێت.