راچڵەکین-
تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا نزیکەی ١٠٠ خوێندکار بەحاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە لەیەك خوێندنگا لەشاری سلێمانی سەردانی نەخۆشخانەی منداڵانییان کردوە، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانیش دەڵێت:" کۆنگرەی رۆژنامەنووسیمان دەبێت و هۆکارەکەی رووندەکەینەوە".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لەخوێندنگایەكی ناو شاری سلێمانی نزیکەی ١٠٠ خوێندکار بەحاڵەتی سکچوون و ڕشانەوە سەردانی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی تایبەت بەمنداڵانیان کردووە.
تەندروستی سلێمانی دەڵێت:"بەمەبەستی بەدواداچوون لەو حاڵە ڕاستەوخۆ بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی لیژنەیەکی تایبەت لە( چاودێری تەندروستی، یەکەی ئاو، تەندروستی خوێندنگاکان) ڕاسپارد ڕاستەوخۆ بەدواداچوون بکرێت لەدۆزینەوەی حاڵەتەکان و نمونەی خۆراك و ئاو بۆپشکنینی تاقیگەی وەربگیرێت".
راچڵەکین بۆ وەرگرتنی زانیاری و هۆکاری روودانی ئەو حاڵەتە پەیوەندی کرد بە د. پشدەر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان رایگەیاند، کاتژمێر ١٠:٠٠ کۆنگرەی رۆژنامەنووسیمان دەبێت لەسەر ئەو حاڵەتە.