بافڵ تاڵەبانی و مەسعود بارزانی کۆدەبنەوە

کوردستان

19/09/2022     ژمارەی بینراو 313

راچڵەکین-

وابڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەلاحەدین کۆببنەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست (راچڵەکین) کەوتووە لە کۆبوونەوەکەدا دواین گۆڕانکارییە سیاسییەکان، یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە عیراق، ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەرووی عیراق و ھەرێمی کوردستان بوونەتەوە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

دوا کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و مەسعود بارزانی رۆژی 4-8- 2022 بوو لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کاربکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە بەرامبەر ئەو ئاڵنگاریانەی، کە رووبەڕووی عیراق و ھەرێمی کوردستان بوونەتەوە و کۆبوونەوەکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامیان پێ بدرێ.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن