شازادە ویلیام و هاوسەرو منداڵەكانی
راچڵەكین –
دوای كۆچی دوایی شاژنە ئیلێزابێسی دووەم شاژنی بەریتانیا لە تەمەنی 96 ساڵی و بوونی شازادە چارلزی سێیەم بە پادشای نوێی وڵات، شازادە ویلیام كوڕە گەورەی پادشا، بە شازادەی جێنشینی بەریتانیا دەستنیشانكرا.
شازادە ویلیام ئارسەر فیلیب، كە باوكی سێ منداڵە (دوو كوڕو كچێك)، لەدایكبووی 21-6-1982ەو ئەزموونێكی زۆری لەبواری سەربازیدا هەیەو بە ئەنجامدانی كاری خۆبەشی و بایەخدان بە كاری خێرخوازی ناسراوە.
دەرچووی زانكۆی سانت ئەندرۆیە لە سكۆتلەندا (2005)و خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لەبواری جوگرافیا.
ساڵی 2008 پەیوەندی بە هێزی ئاسمانیی شاهانەی بەریتانیاوە كردو دوای دوو ساڵ خولی فڕۆكەوانیی جەنگیی تەواوكرد.
ساڵی 2011 دوای هاوسەرگیریكردنی لەگەڵ كیت میدلتون، كە هاوڕێی زانكۆی بوو، لەلایەن شاژنە ئیلیزابێسی دووەم نازناوی دۆقی كامبریدج-ی پێبەخشرا.