راچڵەکین-
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەنجامی بەرایی وەرگیراوان بە سیستەمی پۆلیتەکنیک ( پارالێڵ ) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) ڕادەگەیەنێت.
لە راگەیەندراوێکدا زانکۆکە بڵاویکردووەتەوە، ئەمرۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٩/٥ بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئەنجامی بەرایی وەرگیراوان بە سیستەمی پۆلیتەکنیک ( پارالێڵ ) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) ڕاگەیاند.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو فێرخوازانەی تانەیان لە ئەنجامەکان هەیە دەتوانن لە سبەینێ سێشەممە ٢٠٢٢/٩/٦ ٢٠٢٢/٩/١١ سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی / بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی بکەن بە مەبەستی پرکردنەوەی فۆرمی تانە.
دەشڵێت، ئەنجامە بەراییەکان ئەنجامی کۆتایی نییە لە دوای دەرچوونی فەرمانی وەزاری لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی کۆتایی بڵاودەکرێتەوە.
بۆ بینینی لیستی ناوەکان سەردانی ئەم لینکە بکەن
submit.admisionspu.com