زیاد جەبار: سیمایەكی دوو ئیدارەيی هەیە لە هەرێمی كوردستاندا

چاوپێکەوتن

25/08/2022     ژمارەی بینراو 579

راچڵەكین-

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان، دەڵێت، ئەوكاتەی حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەو ململانێیانە بهێنێته ‌دەرەوە مووچەی مووچەخۆران زامن بكات، ئەوكات گرفتی دواكەوتنی موچەی فەرمانبەرانی سلێمانی كۆتایی پێ دێت.

زیاد جەبار، لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا، لەبارەی گرفتی مووچە لەشاری سلێمانی و نەبوونی پارە لەبانكەكاندا دەڵێت:"دابین كردنی پارە بۆ مووچە لەدوو سەرچاوەی داهاتەوەیه،‌ یەكەم سەرچاوەی نەوتە كە مەركەزی، مانگانە بڕێك پارە دەخرێتەسەر حسابانی وەزارەتی دارایی لە پارەی فرۆشتنی نەوت بڕێكی دەنێردرێت بۆ پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە بڕێكیشی بۆ پارێزگای دهۆك و پارێزگای هەولێره،‌ بەشێكی ئەوەی دەمێنێتەوە لەسەر داهاتی ناوخۆ بەداخەوە كە ئەمە دەڵێم 43% بە 57% دیاری دەكەن و لەداهاتی ناوخۆ دیاری بكرێت، مانگانە ئەو بڕەی دیاریدەكرێت بۆ هەولێر و دهۆك، وە ئەو بڕەی دیاریدەكرێت بۆ سلێمانی 43% یە، ئیتر هیچ حساباتێك لەسەر ئەوەنییە ئایا داهاتی سلێمانی لەو مانگەدا چەند بووە؟ ئایا بەشی ئەو بڕە دەكات بەنوسراوێكی مەركەزی لە وەزارەتی داراییەوە بۆیان دەكرێت، بۆنموونە دەڵێم ئەم مانگە 43% بڕی 78 ملیار دینار دەكات كە مانگانانە گۆڕانكاری بەسەردا دێت واتە 78 ملیار دینار دیاریبكرێت بۆ تەمویل كردنی مووچه. "

زیاد جەبار زیاتر وتی:"‌ بەدڵنیاییەوە كە ئەمە دەكەن وەكو وتم حسابی ئەوە ناكەن داهاتی سنوری پارێزگای سلێمانی كە ئێستا لە 85-90 یان 90-95 ملیار دینارە مانگانە، بێگومان داهاتی ناوخۆی سلێمانی بۆچی بەكاردێت؟ بۆ بودجەی تشغیلی-بەكاربردن پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە بەكاردەهێنرێت، هەروەها بۆ پرۆژەی خزمەتگوزارییەكان بۆ كڕینی دەرمان بۆ خۆڵ و خاشاك بۆ ئەمانە بەكاردەهێنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێكی تەمویل دەكرێت بۆ مووچە ئەوەی تەموویلی مووچە مەركەزیە بۆیان دیاریدەكرێت ئێستا بەوەی كە خەرج دەكرێت بۆ بودجەی (تشغیلی). "

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی هەرێم ئەوەشی وت"بێجگه ‌لەوەش مانگانە 15 ملیاریش لە داهاتی سلێمانی بۆ بودجەی تشغیلی هەر سێ سەرۆكایەتیكە دەڕوات لە پشكی سلێمانی دەبڕدرێت، وایلێدێت داهاتی سنوری پارێزگای سلێمانی بەشی تەموویلی مووچە و بەشی پێداویستیەكانی دامودەزگاكان خزمەتگوزارییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی ناكات، وایلێهاتووە ئێستا نزیكەی 35 ملیار مانگانە كورت دەهێنێت. "

بە وتەی سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی هەرێم، بۆ تەواوكردنی موچەی مانگی 7 ی سلێمانی بەشێك لە داهاتی ناوخۆی مانگی 8 بەكارهاتووە، لەو ڕووەوە زیاد جەبار وتی:" ئێستا كە مووچەی مانگەی 7 دراوە لەداهاتی مانگی 8 ئەو پارەیان بۆ تەواو كراوه،‌ ئەمە چەندین جارە حكومەتی هەرێمی كوردستان كار ناكات لەسەرئەوەی كۆتایی بەم بابەتە بهێنێت كە دوای ئەوەكراوە به ‌مەركەزی لەسەر پارەی فرۆشتنی نەوت مووچە دابین بكرێت بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، ئەمە وایكردووە لەداهاتە ناوخۆ كە هەم له ‌پێداویستیەكانی سنوری پارێزگاكە كورت دەهێنێت هەروەها لەسەر مەسەلەی مووچەش."

كەی مووچەخۆرێك لەسلێمانی وایلێدێت بڵێت ئەم مانگە كێشەی ئەوەی نامێنێت كە چوو بۆ بانك بوترێت پارەی تێدا نەماوە؟ لە وەڵامدا زیاد جەبار-سەرۆكی لیژنەی كاروباری دارایی پەرلەمانی هەرێم وتی" ئەوكاتەی حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەو ململانێیانە بهێنێته ‌دەرەوە مووچەی مووچەخۆران زامن بكات، بەوەی كە لەداهاتی فرۆشتنی نەوت مووچە دابین بكرێت، بەڵام هەتا ئەوكاتەی 43% بە 57% بێت بێگومان داهاتی سنوری پارێزگای سلێمانی بەشی ئەو تەموویلە ناكات كە دیاریدەكرێت بۆ مووچە و وەكو وتم هەموو مانگێك 35 ملیار دینار كورتی دەبێت تراكومەی كردووە ئێستا كورتیەكە زۆر زۆر بووە. "

كەواتە مووچە بۆتە ململانێی سیاسی لەنێوان لایەنەكاندا ؟ لە وەڵامدا زیاد جەبار وتی" بێگومان پەیوەندی بە ململانێی سیاسەوە هەیە بەڵێ حكومەتی هەرێم دەیكات. "

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی هەرێم ئەوەشی وت:" سیمایەكی دوو ئیدارەی هەیە لە هەرێمی كوردستاندا ئەوە ڕاستیە، مامەڵەكردنی دوو ئیدارەیی دەكرێت لە هەرێمی كوردستاندا ئەم مامەڵەكردنە وایكردووە كە هەموو مووچەخۆرانی ئەو سنورە بەو شێوەیە بێت ئیتر كاتی ئەوە هاتووە و داواش كراوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی مووچەخۆران بخاته ‌دەرەوەی ئەم بابەتە ئێستا نرخی نەوت لەئاستێكی باشدایە و هەرێمی كوردستان لە بارودۆخێكی دارایی زۆرباشدایە لەبەرئەوە ئەمە ناكرێت ببێتە كێشە. "

زیاد جەبار زیاتر ڕونیكردەوە:" گرنگترین داهاتی ناوخۆ لەسنوری پارێزگای سلێمانی بریتیە لەخاڵە سنورییەكان ئێمە لەساڵانی 2019 و 2020 ئەم بەرچاوڕوونیەمان داوە بە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئێستا بۆنموونە پەروێزخان لەگەڵ مەنزلیە پانزە كیلۆمەتریان نێوانە پەروێزخان لەسەر هەرێمی كوردستانە و مەنزلیە لەسەر عێراقە، دەبێت هەموو عێراق بەیەك تصریحە ی گومرگی كاربكات كە دەبێت لەهەموو عێراقدا بەو پێناسە گومرگیە گومرگ وەربگیرێت، ئەگەر ئێستا ئوتۆمبیلێك داخل بێت لە پەروێزخانەوە كە سنوری هەرێمی كوردستانە ئەگەر بەو تصریحە گومرگیە 10 هەزار دۆلار گومرگەكەی بێت پانزە كیلۆمەتر بچێتەخوار لە مەنزلیەوە داخلی بكات بە 3 هەزار دۆلار بۆی داخل دەكەن ئەمە دووبەشە بەشێكیان بریتیە لەو گەندەڵیەی لەخاڵە سنورییەكانی عێراقدا هەیە بەشێكیشی ئەمە سیاسەتێكە بۆ ڕاكێشانی هەرچی بازرگان و ئەوانەی شت هاوردە دەكەن بۆئەوەی بچن لەخواروو و ناوەڕاستی عێراقەوە شتەكانیان داخڵ بكەن واتە ئەمە سیاسەتێكە بۆ ڕاكێشانی هەموو ئەمانە وەكو دەزانرێت لەقۆناغێكدا بووە هەموو عێراق لە. دەروازە سنورییەكانی هەرێمی كوردستانەوە شتیان بۆ داخڵ كراوە ئەمە بەتێڕوانینی ئێمە سیاسەتێك بووە بۆئەوەی كە ئەوانەی هاوردەی شت دەكەن لەدەرەوەی هەرێمی كوردستان بچن لەو سنورانەوە بیهێنن ئەوەی سنوری بە وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەیە 12 دەروازەی عێراقە بەشێكی لە هەرێمی كوردستانە و بەشێكی لەناوەڕاست و خوارووی عێراقە، بەڵام ئەوەی هاوردە دەكرێت بۆ عێراق لەسنوری وڵاتی توركیاوە تەنها تاكە دەروازە (ئیبراهیم خەلیل)ە واتە ئێمە ئەمان بە حكومەت وتووە كە ئەمە بەرنامەیە بۆ كەمكردنەوە و لێدانی دوو مەرزی فەرمی مەنزلیە و باشماخە كە ئێستا داهاتیان كەمبۆتەوە لەوسنورانە بەهۆی ئەمەوە. "

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن