راچڵەکین-
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو پەڕەشوتەوانەی راگەیاند کە ئاگری لە شاخی گۆیژە بەردابوو.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر شەشی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ( ٢٠٢٢/٧/٢٢ ) لە شاخی گۆیژە ئاگرێک لە پەڕەشوتێک دەکەوێتە خوارەوە و بووە هۆی سوتانی بەشێک لە پوش و پاوانی شاخەکە ، دوا بەدوای ڕوداوەکە دەست بەجێ هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی هەستان بە کاری بەدواداچونی خێرا و لە ماوەیەکی کەمدا توانرا پەڕەشوتەوانەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت.
ئاسایشی سلێمانی دەشڵێت:" دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت ئەو کەسە ناوی ( ع ، أ ، أ ) لە دایکبووی ١٩٩١، یەکێکە لە تیمی یانەی فڕۆکەوانی سلێمانی بە مەبەستی مەشق کردن هەستاوە بە کاری فڕین و بەهۆی گڕگرتنی کەپسولی دوکەڵی پەڕەشوتەکەی بەناچاری فڕێ ی داوەتە خوارەوە و ئەو ڕوداوەی لێکەوتۆتەو.
لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە کە ئەو کەسە ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەرە بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕێکاری یاسایی بەرامبەری .
سووتانی شاخی گۆیژە لەلایەن پەڕەشوتەوانەکەوە:-