دروستكردنی گەورەترین تەلەسكۆپی هاوێنەیی لەسەر ڕووی زەوی بەڕێوەیە

مەڵتی میدیا

16/07/2022     ژمارەی بینراو 1006

نوسینی: لوقمان حەوێز

لەسەر لوتكەی چیایەكی زۆر بەرزی ووڵاتی چیللی (كیشوەری ئەمریكای باشوور)، كە بەرزییەكەی سێ هەزارو 46 مەترە لە ئاستی ڕووی دەریاوە لە نێو جەرگەی بیابانی ئەتاكاما، دروستكردنی گەورەترین تەلەسكۆپی هاوێنەیی لەمێژوودا چەند ساڵێكە بەڕێوەیە، تیرەی هاوێنەكەی 39.3 متر دەبێت، بەرزی قوبەكەی دەگاتە 74 مەتر، جگە لە كۆكردنەوەی تیشكی بینراو تەلەسكۆپەكە توانای كۆكردنەوەی تیشكی خوار سوریشی دەبێت، ئەم تەلەسكۆپە بە Extremely.Large.Telescope دەناسرێت و بەشێك دەبێت لە European.Southern.Observatory واتە بەشێك دەبێت لە تۆڕی ڕوانگەكردنی ئەوروپی لە نیوەی باشووری گۆی زەوی كە پڕۆژەیەكی هەمەلایەنەی 16 لە ووڵاتانی یەكێتی ئەوروپایە.

بڕی ئەو ڕووناكییەی كە ئەم تەلەسكۆپە دەتوانێت كۆی بكاتەوە 256 جار زیاترە لەو ڕووناكییەی كە تەلەسكۆپی هەبڵ كۆیدەكاتەوە، بەڵام تەنیا 16 ئەوەندەی هەبڵ بەهێزتر دەبێت لەبەر ئەوەی هەبڵ لەدەرەوەی بەرگە هەوای گۆی زەوییە، چاوەڕوانیش دەكرێت لە ساڵی 2027 سەدا سەد دەست بەكاربێت.

ئامانجی سەرەكی ئەم تەلەسكۆپە كۆكردنەوەی زانیاری و وردەكاریی زیاترە لەسەر: كونە ڕەشە زەبەلاحەكان، هەسارەكانی تری دەرەوەی كۆمەڵەی خۆر كە بەدەوری ئەستێرەكانی تردا دەسوڕێنەوە، وزە و بارستەی تاریك.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن