بۆریی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر چاكدەكرێتەوە

کوردستان

10/07/2022     ژمارەی بینراو 177

راچڵەكین –

تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوو ئاوەڕۆی هەولێر توانییان بۆری ئاوی ئیفراز سێ چاكبكەنەوە، كە لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا دوو جار شكاو بەهۆیەوە بەشێك لە گەڕەكەكانی هەولێر دووچاری گرفتی كەمئاوی بوونەوە.
 
نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، بە میدیاكانی نزیك لە پارتی راگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، بۆریی ئیفراز سێ چاككرایەوە و ئێستا هەموو ترومپاكان كاردەكەن و كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ ئاو دەگاتەوە ئەو ماڵانەی كە بەهۆی شكانی بۆرییەكە بێ ئاو بوون." 

بۆریی ئاوی ئیفراز سێ كە دەكەوێتە باكووری شاری هەولێرو لەو رێگەیەوە ئاو بۆ زۆربەی گەڕەكەكانی باكوور و رۆژئاوای شارەكە دابین دەكات، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا دووجار شكا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن