وەهاب هەڵەبجەیی: لە 8ی تەمووز توانرا یەكێتی لەهەڵدێرو بەلاداڕێدابردن بپارێزێت

کوردستان

08/07/2022     ژمارەی بینراو 638

وەهاب هەڵەبجەیی، فەرماندەی هێزەكانی دژە تیرۆری یەكێتی

راچڵەكین –

فەرماندەی هێزەكانی دژە تیرۆری یەكێتی، لەپەیامێكدا بەبۆنەی جەژنی قوربان رایدەگەیەنێت، ئەم جەژنەمان، هاوكاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر گۆڕانكاریی و ڕاستكردنەوە و نوێبونەوەی یەكێتی ناو یەكێتییەكەمان.

وەهاب هەڵەبجەیی، لەو پەیامەیدا كە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بڵاویكردووەتەوە، وێڕای پیرۆزبایی ئەم جەژنە لە موسڵمانان و خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگەو هاوڕێ و هاوسەنگەرەكانی، راشیگەیاندووە، 8ی تەمووز ڕووداو گەلێك بوون كە توانرا یەكێتی لەهەڵدێر و لە بەلاداڕێدا بردن بپارێزێت و بیخاتەوە سەر ئەو ڕێگەیەی كە هەزاران ڕۆڵەی حیزبەكەمان خۆیان بۆ كردە قوربانی.

دەقی پەیامەكە:

جەژنی قوربان و ساڵیادی راستكردنەوەی حزبی شەهیدان پیرۆز دەكەم

بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە جوانترین پیرۆزبای ئاڕاستەی سەرجەم موسڵمانانی جیهان بەگشتی، و كوردستان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگەقارەمانەكان و هاوڕێ و هاوسەنگەرەكانم دەكەم.

ئەم جەژنەمان، هاوكاتە لەگەڵ تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر گۆڕانكاریی و ڕاستكردنەوە و نوێبونەوەی یەكێتی ناو یەكێتییەكەمان، پیرۆزبای خۆم ئاڕاستەی كادیر و لایەنگران و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان دەكەم، بەڵێن دەدەین بەردەوام پاڵپشتبین بۆ ئەو چاكسازی و ڕێكخستنەوانەی لەناو حزبی شەهیدان بەردەوامی هەیە.

8ی تەمووز ڕووداو گەلێك بوون كە توانرا یەكێتی لەهەڵدێر و لە بەلاداڕێدا بردن بپارێزێت و بیخاتەوە سەر ئەو ڕێگەیەی كە هەزاران ڕۆڵەی حیزبەكەمان خۆیان بۆ كردە قوربانی.

لەم دوو جەژنەدا، سڵاوێكی گەرم ئاڕاستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی دەستی تیرۆر دەكەم، دووپاتی دەكەینەوە لەسەر ڕێبازی ڕۆڵەكەیان بەردەوام دەبم بۆپارێزگاری لە كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی.

براتان
وەهاب هەڵەبجەیی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن