بڕیارێك لەبەرژەوەندی ئەو كەسانە دەدرێت كە بەنیازن ساڵی داهاتوو حەج بكەن

کوردستان

06/07/2022     ژمارەی بینراو 304

راچڵەكین-

دەستەی باڵای حەج و عومرە لە عیراق رایگەیاند، مەرجی تەمەن كە بۆ وەرزی ئەمساڵی سەردانی ماڵی خودا دیاریكرابوو، بۆ ساڵی داهاتوو نامێنێت.

سامی مەسعودی، سەرۆكی دەستەی حەج و عومرە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد: " سعوودیە بۆ وەرزی ئەمساڵی حەج تەمەنی 64 ساڵ بەرەو خوارەوەی دیاریكردبوو و پشكی عێراقیش تەنها بە 16 هەزار زیارەتكار دیاریكردبوو، بەڵام بۆ ساڵی داهاتوو ئەوە نامێنێت :"

وتیشی:"كەمكردنەوەی ژمارەی زیارەتكارانی ماڵی خودا بۆ ئەمساڵ بە بڕیاری عەرەبستانی سعودییە بوو، لەبەر ئەوەی ویستی وەرزی ئەمساڵی حەج تەنها وەك تاقیكردنەوەیەك بێت دوای كرانەوەی رێكارەكانی پەتای كۆرۆنا".

راشیگەیاند: "ئەو بڕیارەی سعودیە تەواوی وڵاتانی جیهانی گرتووەتەوە، بۆ ئەمساڵ ژمارەی زیارەتكارانی ماڵی خودا لە سەراسنەری جیهان تەنها یەك ملیۆن كەس بووە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن