فرۆشتنی چەندین جۆر شیری منداڵان قەدەغە دەكرێت

کوردستان

05/07/2022     ژمارەی بینراو 347

وێنە: ئەرشیف

راچڵەكین –

وەزارەتی تەندروستی، فرۆشتنی 14 جۆر شیری منداڵان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان قەدەغە دەكات كە نوسراوی رێگەپێدانیان نییە، داواش لە تیمە تەندروستییەكان دەكات ئەو جۆرە شیرانە لە بازاڕو گۆكاكان كۆبكەنەوەو دەستیان بەسەردا بگرن.

بەگوێرەی گشتاندێك، كە رۆژی 15-6-2022، بە واژۆی سامان حسێن، وەزیری تەندروستی، ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگاكانی، هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین و تەندروستی قەزای كۆیە كراوە، لیستێك بەناوی 14 جۆر شیری منداڵان هاوپێچی نوسراوەكە كراوە، تێیدا داوایان لێكراوە لەرێگەی تیمەكانیانەوە، دەستبەجێ لە بازاڕو كۆگاكان دەستیان بەەردا بگیرێت و كۆبكرێنەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو 14 جۆر شیرە، لەلایەن وەزارەتەكەیانەوە تۆمارنەكراون و نوسراوی رێگەپێدانیشیان نییە.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن