راچڵەکین-
د۰ تارا علی بابان، پسپۆڕی گەشەو خۆراکی منداڵان باس لەو هۆکارە دەرەکیانە دەکات کە کاریگەرییان لەسەر گەشەی باڵای منداڵ دەبێت و دەڵێت: هەر لە سەرەتای لە دایکبونەوە تا دوای تەمەنی هەرزەکاری گەشەی باڵا بە بڕێکی دیاری کراو زیاد ئەکات ساڵانە".
جگە لە بۆماوەیی و نەخۆشی درێژخایەن
چەند هۆکارێکی تری دەرەکی هەن کە کاریگەریان ئەبێت لەسەر زیاد بوونی باڵا وە گرنگترینیان ئەمانەن:
۱. خواردن ، خۆراکی تەندروست لەسەرەتای تەمەنی منداڵدا کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر گەشەی باڵا،
کەمی پڕۆتین و ڤیتامین و کانزاکان هۆکاری سەرەکین بۆ بەدخۆراکی درێژخایەن و ئەمەش هۆکارێکە بۆ کورتە باڵایی.
گرنگە ئەم خواردنانە ڕۆژانە بدرێت بە منداڵ:
٭ پاقلەمەنیەکان(نیسک، نۆک، فاسۆڵیا، پاقلە، سۆیا.............)
٭ شیر و بەرهەمەکانی
٭ هێلکە
٭ گۆشتی سور، مریشک و ماسی
٭ چەرەسات، گوێز و بادەم
٭ سەوزە گەڵا سەوزەکان(سڵق، سپێناخ، پەڵپینە.......)
٭٭ وەئەم خواردن و خواردنەوانە بە هیچ شێوەیەک نابێت بدرێت بەمناڵ، چونکە هۆکاری سەرەکی بەدخۆراکین:
٭ ساردەمەنیە غازیەکان( بیبسی، کۆلا، فانتا، سێڤن، دیوو، تایگەر.........)
٭ هەموو جۆرەکانی چپس
٭ ئێندۆمی
۲. خەوتن. خەوی تەندروست زۆر گرنگە بۆ گەشە، واتە دەبێت مناڵ لە کاتژمێر ۹ بۆ ۱۰ شەو لە جێگادا بێت. هۆرمۆنی گەشە و غودەی دەرەقی لەکاتی خەودا دەردەدرێت کە هەردوکیان کاریگەریان هەیە لە گەشەی ئێسقاندا.
۳. وەرزش بۆ نمونە ( خۆهەڵواسین، پەتپەتێن، مەلەکردن..........) کاریگەریان دەبێت لەسەر هۆرمۆنی گەشە و زیاردبوونی باڵا.