راچڵەکین-
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بارانبارینی بهخوڕ له بهنگلادیش گیانیان لهدهستدا بۆ ٧٣ كهس بهرزبووهتهوه و سەدان هەزار کەسیش گیریان خواردووە، زیاتر لە هەفتەیەکە نەیانتوانیوە یارمەتی وەربگرن.
لە شاری سیلێت کە دەکەوێتە باکووری خۆرهەڵاتی بەنگلادیش و لە کەناری رووباری سورما کە کەوتوونەتە ژێر کاریگەری لافاوەکە، بە ملیۆنان کەس چاوەڕێی ئاوی خواردنەوە و یارمەتیی خۆراک دەکەن.
موجیبور رەحمان بەرپرسی باڵای حکوومەت، لە شاری سیلێت، رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی هێڵەکانی پەیوەندیکردن دەپچڕێن و گەیشتن بە ناوچە دوورەکان زۆر سەختە.
ئەو بەرپرسەی حکومەت رایگەیاندووە، هەزار و ٤٠٠ تۆن برنج و ١٣ هەزار پاکێجی یارمەتی خۆراکی وشک و نزیکەی سێ ملیۆن دۆلار یارمەتی نەختینە تەنها بۆ سیلێت تەرخان کراوە، هاوکاری پێشکەش بە شارەکانی دیکەش دەکرێت کە بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.