هەواڵێکی خۆش بۆ گەڕەکی ٨ی حەسارۆک لە هەولێر

کوردستان

18/05/2022     ژمارەی بینراو 478

راچڵەکین-

 ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیازی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی قبووڵ كرد و بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاریی بۆ زه‌وییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك

بەپێی نووسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیران کە واژۆی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەرە و  ئەمڕۆ 18ی5ی 2022دەرچووە و بۆ  وەزارەتی شارەوانی نێردراوە تێیدا هاتووە، پەسندی پێشنیازەکان کرا و پێویستە بە زووترین کات خزمەتگوزاری بگەیەندرێتە زەویەکانی هەشتی حەسارۆک.

هەشتی حەسارۆک، یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر و دەکەوێتە سەر رێگەی هه‌ولێر – کۆیە، زەوییەکانی ئەو گەڕەکە کە ژمارەیان 16 هەزار پارچە زەوی دەبێت نزیکەی 18 ساڵە دابەشکراون، بەڵام بێ خزمەتگوازیین.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن