راچڵەكین –
هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی بەڕاد بۆ ئۆتۆمبێلەكان، ئاگادارییەكدا ئاراستەی شۆفێران دەكات و راشیدەگەیەنێت، شۆفێران ئازادن لەكام تاقیگە پشكنینی مەرجی توندوتۆڵی بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان دەكەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی سلێمانی سەبارەت بەو ئۆتۆمبێلانەی كە مەرجی توندوتۆڵییان ناتەواوە، بڵاویكردەوە كە شۆفێر ئازادە سەردانی كام تاقیگە دەكات بۆ پشكنینی ئۆتۆمبێلەكەی.
سەبارەت بە پشكنینی بەڕاد بۆ ئۆتۆمبیلەكانیش، موقدمی هاتووچۆ موفید حەمید عەلی، لێپرسراوی هۆبەی پشكنینی ئۆتۆمبێل، لە لێدوانێكدا بەماڵپەری هاتووچۆی سلێمانی راگەیاندووە: ئۆتۆمبێلی تاكسی و تایبەت و ژمارە كاتی، لەبەشی تابلۆكان لەبەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی پشكنینی بەڕادیان بۆ ئەنجام دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر پاس و پیكاب و لۆری و ئۆتۆمبێلی بیناسازی و كشتوكاڵی، لەسنوری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سلێمانی (زۆنی تانجەڕۆو تاسڵوجە) پشكنینی بەڕادیان بۆ ئەنجام دەدرێت.